بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتو موچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت

ئابوری
13:51 - 2021-06-03


لە هەفتەی داهاتوودا موچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەش دەكرێت بە لێبڕینی ٢١٪ـەوە و وابڕیاریشە وەزارەتی دارایی خشتەیەك لەوبارەیەوە بڵاوبكاتەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا موچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەش دەكرێت بە لێبڕینی ٢١٪ـەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدابوو هەموو ٢٥ی مانگێك موچە دابەشبكات، بەڵام لەم مانگەدا دابەشكردنی موچە دواكەوتووە.

شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستانش، بە ماڵپەڕی پی یو كەی میدیای ڕاگەیاند، كه‌ هۆكاری دواكەوتنی مووچە، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داهاتی نەوت گلدراوەتەوە و نەگەڕێنراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
وتیشی: وەزارەتی دارایی پێیوتوین داهاتی نەوت نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دارایی تا مووچەی پێدابەشبكرێت.

لەبارەی ئەوەشی لەبەرمیلێك نەوت نەوت چەند دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، وتی: ئەو زانیارییانەمان پێنادەن كە مانگانە لەبەرمیلێك نەوت چەند دۆلار بۆ دارایی دەگەڕێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP