به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نیشتمانیی به‌بازاڕكردنی نه‌وت "سۆمۆ" رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا پابه‌ند نه‌بوه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكه‌یانه‌وه، پێشبینیشده‌كه‌ن، نرخی نه‌وتی زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
عه‌لا یاسری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ، به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندوه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له ئێستادا 2 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیلی له رۆژێكدا تێپه‌ڕاندوه، 2 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشور و 100 هه‌زار، به‌رمیلی كه‌ركوكیش له‌ڕێگه‌ی جه‌یهانی توركیاوه هه‌نارده ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستوته‌ڕو، نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌ی هه‌مو بازاڕه‌كان ده‌كرێت و یه‌كێك له بازاڕه گرنگه‌كانیش بازاڕی ئاسیایه، "پێشبینیده‌كه‌ن له چه‌ند مانگی داهاتودا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بازرگانی و چالاكی ئابوری جیهانی، نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش، عه‌لا یاسری ئاشكرایكردوه، "یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا پابه‌ند نه‌بوه به‌هه‌نارده‌كردن و راده‌ستكردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP