ڕۆژانه چيرۆكى ژيانى ده‌نوسێته‌وه و ده‌يانكاته كتێب و بڵاوى ده‌كاته‌وه له خه‌ڵوه‌تگه‌يه‌كى پيرى ده‌ژى له شارى سيدنى پايته‌ختى وڵاتى ئوستڕاليا , ئيليان كارمر ژنه سه‌ماكارێكى ته‌مه‌ن 106 ساڵه وه‌كخۆى ده‌ڵێت من پير نيم به‌ڵكو ساڵانێكى زۆره لێره ده‌ژيم.
خاتو كارمه‌ر له مانگى 11 ى ساڵى 1914 له‌دايك بووه و
له سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى گه‌نجێتى ده‌چێته خولى فێربوونى سه‌ما و دواتر له‌به‌ر خراپى بار و دۆخى ژيانيان بڕيار ده‌دات كه سيدنى به‌جـێـبـهـێـڵـێـت و له ده‌ره‌وه‌ى
وڵات به‌رده‌وامى به كارى سه‌ماكردنه‌كه‌ى بدات , ئيليا كارمر به‌هۆى لێهاتووى و
شاره‌زايى له كاره‌كه‌ى له ساڵانى ته‌مه‌نى
گه‌نجێتيدا به‌شداريكردووه له به‌شێكى زۆرى
فيلمه جيهانييه‌كان
دواى ساڵانێكى زۆر ژيانكردن له غه‌ريبى له‌ته‌مه‌نى 99 ساڵى بڕيار ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه
سيدنى وله‌گه‌ڵ گه‌وره هونه‌رمه‌نده‌كانى ئوستراليا كار بكات و هاوكاريان بێت له به‌رهه‌م هێنانى
فيلم ئه‌ويش به به‌شداريكردنى له فيلمه‌كان و سه‌ماكردن تێيدا.
كارمه‌ر ده‌ڵێت من ژنێكى پيرنيم به‌ڵام ساڵانێكى زۆره
له‌م جيهانه ده‌ژيم نهێنى ئه‌م ته‌ندروست باشيه‌م ته‌نها سه‌ماكردنه چونكه سه‌ما
وه‌رزشى ڕۆحه.
ئيليان كارمه‌ر له ئێستادا خه‌ريكى پڕۆڤه‌كردنه بۆ به‌شداريكردن له فيلمى (God Tree)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP