ئه‌نفلۆنزای باڵنده له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی چوار شاری عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ هاتنی مریشكی قاچاغی توركی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی توشبوونی مرۆڤ به ئه‌نفلۆنزاكه تۆمار نه‌كراوه.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه له ئێستادا ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی پارێزگاكانی به‌غدا، واست، ئه‌نبار و به‌سره بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه ده‌یان هه‌زار مریشك له‌ناوبراون.
حه‌مید ئه‌لنایف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌قاچاغ هێنانی مریشك له توركیاوه، سه‌ره‌ڕای بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری بێ مۆڵه‌ت.
ئاشكراشیكرد كه سه‌رجه‌م ئه‌و كێڵگه په‌له‌وه‌رییانه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه، مریشكه‌كانیان له‌ناوبراون و تیمه‌كانی ڤێتێرنه‌ری به‌رده‌وامن له پشكنینی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له به‌غدا، ئه‌نبار و واست كۆنترۆڵكراوه و هه‌زاران مریشك له‌ناوبراون، به‌ڵام هێشتا پشكنین له شاری به‌سره به‌رده‌وامه و هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری بێ مۆڵه‌ت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP