گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەنێوان كفری و خانەقین دەدۆزرێتەوە

کوردستان
07:32 - 2021-06-07

دەزگای شەهیدانی عێراق بڵاویكردەوە، لەنێوان هەردوو قەزای كفری و خانەقین لەسنوری پارێزگای دیالە گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزراوەتەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكانیش مێژوی گۆڕە بەكۆمەڵەكە بۆ سەردەمی بەعس دەگەڕێتەوە.
دەزگای شەهیدانی عێراق لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەوەی لەلایەن كەسوكاری یەكێك لەشەهیدان ئەو ناوچەیە لەبونی گۆڕێكی بەكۆمەڵ ئاگاداركرانەوە، تیمەكانیان چونەتە شوێنەكەو دەركەوتوە ژمارەیەكی زۆر روفاتی تێدایە.
ئەوەش هاتوە،  مێژوی گۆڕە بەكۆمەڵەكە بۆ سەردەمی بەعس دەگەڕێتەوە و ژمارەیەكی بەرچاو روفاتی تێدایە، بۆیە لەئێستادا كار دەكەن بۆ دەستپێكردنی رێكارەكان و هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكە لەماوەی داهاتودا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP