پاكستان - بەهۆی پێكدادانی دوو شەمەندۆفێرەوە زیاتر لە30 كەس گیانیان لەدەستدا

جیهان
07:42 - 2021-06-07

بەهۆی پێكدادانی دوو شەمەندۆفێرەوە زیاتر 30 كەس لە پاكستان گیانیان لە دەستدا.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ،  شەمەندۆفێرێك كە لە شاری كراچیەوە هاتووە لە نزیك شارە داهاركی باكوری هەرێمی سەنەد لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و دواتر خۆی كێشاوە بە شەمەندەفەرێكی دیكەدا.  

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە زیاتر لە 30 كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون و تیمەكانی فریاگوزاریش گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە بۆ ڕزگاركردنی بریندارەكان و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە.  
سەبارەت بە روداوەكەش عمران خام سەرۆك وەزیرانی پاكستان رایگەیاند، روداوەكە توشی شۆكی كردووە و داواشی لە دەسەڵاتداران كرد لێكۆڵینەوەی ورد لە روداوەكە بكەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP