خانەقین.. داعش هێرش دەکاتە سەر حەشدی شەعبی

کوردستان
10:17 - 2021-06-07

 

لە كاتی روبەڕوبوونەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی و  تیرۆرستانی داعش لە خانەقین، چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژرا و سیانی دیكەش بریندار بوون.

ئازاد محەمەد لێپرسراوی كۆمیتەی خانەقین رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی لە گوندەكانی مێخاس و شەفیق لە دەوروبەری خانەقین ئۆپەراسیۆنێكیان لە دژی داعش ئەنجامدا و لە كاتی روبەڕوبوونەوەشدا هێزەكانی حەشدی شەعبی كەوتونەتە كەمینی تیرۆرستانی داعشەوە و بەهۆیەوە چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژرا و سیانی دیكەش بریندار بوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP