بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازى كرد لە ئێلبروس کۆتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق

کوردستان
12:56 - 2021-06-07

لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھەماھەنگی ھاوبەش لەسەرجەم بوارەکاندا لەگەڵ رووسیا کردەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەردوولا بکات بەتایبەت لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و زاڵبوون بەسەر گرفتە ئەمنییەکان و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.

 

ھەر لەکۆبوونەوەکە لەبارەی پرسە سیاسی و پێشھاتەکانی عێراق و ھەرێم بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا و ئەگەر و لێکەوتەکان خوێندنەوەی بۆکرا. وەفدی یەکێتی جەختیان لەسەقامگیری سیاسی و ئارامی کردەوە و ئەم ھەنگاوەشیان گەڕاندەوە بۆ لێکتێگەیشتن و گەیشتن بەدیدی ھاوبەش و نیشتمانی لەسەر ناکۆکییەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە. بۆئەوەش دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رۆڵی ئیجابیانەی خۆیان بگێڕن و پشتیوانی سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە ھەرێم و عێراق بن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP