بافڵ تاڵەبانی پێشوازی كرد لە ئیرەج مسجدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق

کوردستان
13:17 - 2021-06-07

لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانەوە کرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و پەیوەندییەکانی ھەرێم و عێراق تاوتوێکران. بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و وتی، لەبەرامبەر ھەموو پێشھاتەکان یەکێتی لەگەڵ تێگەیشتن و گفتوگۆی بونیادنەرانەی نیشتمانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراقە و دەمانەوێت متمانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانی بونیادبنێینەوە و دەستوور مەرجەع بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ھەر لەدیدارەکدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییە دۆستانەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و خزمەتکردنی گشتی.

 

لەبارەی پاراستنی سنوورەکان و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و ھەماھەنگییە سەربازییەکان لەنێوان ھەردوولا، ھاوسەرۆک ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی خستەڕوو و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی ھەماھەنگییەکان کرد بۆ زاڵبوون بەسەر بۆشاییە ئەمنییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی. سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی کرد کە لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعش ھاوکاری ھەرێم بوون و رۆڵی گرنگیان گێڕا لە بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP