كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و وەزیری دارایی عیراق دەستیپێكرد

کوردستان
14:05 - 2021-06-07

وەفدی حكومەتی هەرێم لەبارەی میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی 2021ی عیراق و پشكی هەرێم گەیشتە بەغداو كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق دەستپێكرد.
خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا رایگەیاند: وەفدەكەی حكومەتی هەرێم كە لەوەزیرانی پەیوەندیدار بەبودجە پێكهاتون گەیشتونەتە بەغداو    كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق لەبەغدا دەستیپێكردوە.
وتیشی: كۆبوونەوەكە تایبەتە بەهەژماركردنی پشكی هەرێم لەیاسای بودجەی 2021ی عیراقدا.
وەفدەكەی هەرێم كە سەردانی بەغدایان كردوە پێكهاتون لە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغداو سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و لیژنەیەكی تەكنیكی .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP