عیراق ـ زیاتر له‌ 4 هه‌زار كه‌سی تر توشی كۆرۆنا بون

تەندروستی
14:17 - 2021-06-07


وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئه‌مڕۆ 7-6-2021 ئاماری ٢٤ سەعاتی رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌و بەپێی ئامارەكه‌ش ٤ هەزار و ١٢٩ کەسی تر توشی ڤایرۆسەکە بون و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان لە عیراق گەیشتە ملیۆنێک و ٢٢٩ هەزار و ١٢١ کەس.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوەو بەو پێیەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە گشتی گەیشتە ١٦ هەزار و ٥٦٦ کەس.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بۆئەوەشكردوه‌، لە ٢٤ سەعاتدا ٤ هەزار و ٦٥٢ کەس چاک بونەتەوەو ژمارەی ئەوکەسانەش کە هەتا ئێستا ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە گەیشتوەتە یەک ملیۆن و ١٤٦ هەزار و ٧٤٥ کەس.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی تەندروستی لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٤٠ هەزار و ٤٠٧ کەس پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامداوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP