ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، زانیاری نوێی له‌باره‌ی پێشنیاره‌كانی تایبه‌ت به خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایش ناوخۆ بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رنه‌بڕیوه.
كاوه عه‌بدولقادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ وه‌ك لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له‌په‌رله‌مان بانگهێشتی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆمان كرد‌و زیاتر له‌سێ كاتژمێر له‌گه‌ڵیدا كۆبوینه‌وه".
وتیشی،" له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌وردی باسمان له پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش كرد‌و سه‌رنج و تێبینیه‌كانمان خسته‌ڕو، ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه پڕۆژه‌كه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام تائێستا ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌رنه‌بڕیوه، بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك".
كاوه عه‌بدولقادر ئاماژه‌ی به‌هۆكاره‌كانی په‌سه‌ندنه‌كردنی پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ كرد و وتی، "یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه مشتومڕی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئایا پڕۆژه‌كه (اپر رجعی) هه‌بێت یان نا، واته هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ساڵانی ڕابردو به‌موچه‌یه‌كی كه‌م خانه‌نشینكراون سودمه‌ند بن له‌و یاسا نوێیه كه ژماره‌یان 35.000 (سی و پێنج هه‌زار) خانه‌نشینه له‌هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایشه كه پێشتر به‌موچه‌یه‌كی كه‌م خانه‌نشین بون".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، "به‌گوێره‌ی یاسا نوێیه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر خانه‌نشین بون موچه‌كه‌یان زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه 16 (شازده) ملیار دیناری پێویسته بۆ پڕكردنه‌وه‌ی زیاده‌كه و هه‌ربۆیه به‌بیانوی دروستكردنی بارگرانی دارایی تائێستا ڕه‌زامه‌ند نه‌بوه له‌سه‌ری".
كاوه عه‌بدولقادر ئاشكراشیكردوه، هۆكارێكی دیكه ئه‌وه‌یه له ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌كه دو میكانیزم پێشنیار كراون، وه‌ك بنه‌ما بۆ دیاریكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش، ئه‌وانیش یه‌كه‌میان كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی له 60%ی كۆی موچه‌ی گشتی ده‌ستپێده‌كات و نابێت له 80% زیاتر بێت، دوه‌میش كه‌مترین موچه له 400.000 (چوارسه‌د هه‌زار) دینار ده‌ستپێبكات و ساڵانی خزمه‌ت و بڕوانامه له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك بۆیان هه‌ژمار بكرێت".
باسی له‌وه‌شكردوه، چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه و نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش لای په‌سه‌نده پێشنیاری یه‌كه‌مه.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو كه، "ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌ی ناوخۆ پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه پێویسته پڕۆژه‌كه زوو بگاته په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی ببێته یاسا، چونكه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندانی ناوخۆ و ئاسایش چاوه‌ڕوانی ئه‌و یاسایه‌ن بۆئه‌وه‌ی خۆیان خانه‌نشین بكه‌ن، هه‌روه‌ها تاكیدیان كرده‌وه كه پێویسته یاساكه (اپر رجعی) هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و 35.000 (سی و پێنج هه‌زار) كه‌سه‌ی كه له‌ساڵانی ڕابردو به‌موچه‌یه‌كی كه‌م خانه‌نشین بون سودمه‌ند بن له‌و یاسایه‌و موچه‌كانیان زیاد بكات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP