حكومهتی توركیا لهسوریا دهستیكردوه به بهخشینی
ناسنامه بهدانیشتوانی ناوچهیهكو ڕۆژنامهیهكی ڕوسیاییش وردهكارییهكهی ئهو
سیاسهتهی ئهنكهره ئاشكرادهكات.
ڕۆژنامەی "کۆمێرسانت"ی ڕوسیایی لەڕاپۆرتێکدا
ئاشكرای كردوه، كه توركیا سیاسهتێكی مهترسیداری دهستپێكردوه، بهمەبەستی بەتورککردنی
ناوچەکانی پارێزگای ئیدلبی سوریا، کە دواترینیان بریتییە لە بهخشینی ناسنامەی
تورکی به دانیشتووانی ئهو ناوچەیە.
رۆژنامهنووس ماریانا بیلینکایا كه ئهو راپۆرتهی
ئامادەکردوه، باس لەوەدەکات، وردە وردە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی ناوچەکانی باکورو
باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆژێر کۆنترۆڵی حکومەتی دیمەشق کەمدەبێتەوە، بەشێوەیەک
تورکیا لەدواین هەنگاویدا دەستیکردووە بە بهخشینی ناسنامەی تورکی بۆ دانیشتووانی
ئەو ناوچانە، کە ئەمەش توڕەییو بێزاریی دیمەشقی لێکەوتۆتەوە.
ئهو راژنامهنووسه دهڵێت،:"هاوکات لەگەڵ
ئەوەدا، حکومەتی تورکیا بەپارەی تورکی دەستیکردووە بەنۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکانو
کردنەوەی لقی زانکۆ تورکییەکان لەشارەکانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لەباکوری
سوریا، بەشێوەیەک لەمانگی شوباتی ڕابردودا، کۆلێژی پزیشکی یەکێک لەزانکۆ تورکییەکانو
لقی یەکێک لەپەیمانگاکان لەناوچەکە کرایەوە، لەمدواییەش دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگە
بەخوێندکارانی ئیدلب نادەن لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی دیمەشق تاقیکردنەوەکان
ئەنجامبدەن".
باسی لەوەشکردوە،
لەمانگی ئایاردا لەناو تورکیاوە کارەبا گەیەنراوهته ئیدلب، لەمانگی ئازاری ڕابردوودا
تەنها سێ هەفتە دوای ڕیککەوتنی نێوان تورکیاو ڕوسیا بۆ گەیشتنە ڕێککەوتنی ئاگربەست
لەئیدلب، گرێبەستێک واژۆکرا بۆئەوەی وێستگەیەکی کارەبا لەسەر سنوری تورکیاو سوریا
دروستبکرێت.
لەو چوارچێوەیەدا، کیریل سیمۆنۆڤ پسپۆڕ لەئەنجومەنی
ڕوسیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی بە ڕۆژنامەی "کۆمێرسانت"ی وتوە:"بەبەرچاومانەوە
دەبینین کە چۆن سوریا ئیدلب لەدەستدەدات، مادام هیچ سازانێکیش لەسەر ئایندەی سیاسیی
سوریا بوونی نەبێت، ئەوە ئەو ناوچانە ناگەڕێنەوە بۆ ژێر کۆنترۆڵی دیمەشق".
لای خۆشییەوە، مۆسکۆ ناڕازییە بەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوای
ئامادەنین لەڕێگای دیمەشقەوە هاوکارییە مرۆییەکانیان بگەیەننە ئیدلب، هەروەک ڕوسیا
بەوە دڵخۆش نییە کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا 240 ملیۆن دۆلاری بۆ پێداویستییە
مرۆییەکانی سوریا تەرخانکردووە، مادام هیچ لایەنێک ئامادەنەبێت پارە لەپێناو دوبارە
ئاوەدانکردنەوەی سوریا بداتە حکومەتی دیمەشق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP