عیراق.. سێ موشەك ئاراستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كرا

عێراق
07:28 - 2021-06-10

شەوی رابردوو بنكەی سەربازی فیكتۆریای تایبەت بە هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كرایە ئامانج و بنكەی ئاسمانی بەلەدە لەسەڵاحەدین كرایە ئامانج

لەو  روەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند شەوی رابردوو لەڕێگەی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بنكەی سەربازی فیكتۆریای تایبەت بە هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كرایە ئامانج و یەكێك لە فرۆكەكانیش پێكراوەو خراوەتە خوارەوە

لەراگەیەندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق هاتووە، دوای بەئامانجگرتنی بنكەی ئاسمانی بەلەدی سەربازی بە (سێ) موشەك لەلایەن گروپێكی لەیاسا دەرچو، شەوی رابردو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە (سێ) فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرایە ئامانج.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەهەردو روداوەكەی شەوی رابردو هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوە و لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە دەستیپێكردوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP