موقتەدا سەدر: ناكرێت ئەندامانی حەشدی شەعبی لەسەرووی یاسابن

عێراق
07:46 - 2021-06-10

موقتەد سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لەپەیامێكدا كەئاڕاستەی چەكدارانی حەشدی شەعبی كردوە  داوا دەكات هەركەسێك لەئەندامانی حەشدی شەعبی تۆمەتباركرا بە ئەنجامدانی كاری نایاسایی پشتگیری لێ نەكرێت و چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بن.

ئاماژەی بەوەشكردوە: هیچ كەسێك لەئەندامان و فەرماندەكان  لە سەروی هەڵەو سزادانەوە نین. 

پەیامەكەی سەدر لەكاتێكدایە دوێنێ لەلایەن دادگاوە قاسم  موسڵح دوای دەستگیركردنی بۆ ماوەی نزیكەی دوو هەفتە بەتۆمەنی كوشتنی چالاگوانان ئازاد كرا
سەرچاوەیەكی حكومەتی عیراق بەئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند قاسم موسڵح لەژێر فشاردا ئازادكراوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP