داوا ده‌كرێت حكومه‌ت هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی دیله‌كانی لای داعش رابگه‌یه‌نێت

عێراق
13:08 - 2021-06-10


كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عیراق رایگه‌یاند، ھێشتا ھه‌زاران رفێندراو له‌ ده‌ستی تیرۆرستانی داعشدان و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

فازل غه‌راوی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، چاره‌نووسی ھه‌زاران هاوڵاتی ئێزیدی و توركمان و شه‌به‌كی ژێرده‌ستی تیرۆرستانی داعش ھێشتا نادیاره‌، داواشیكرد حكومه‌تی عیراق ھه‌وڵه‌ دیبلۆماسی و ئه‌منییه‌كانی چڕ بكاته‌وه‌ و ھه‌ڵمه‌تێك رابگه‌یه‌نێت بۆ رزگاركردنیان، چونكه‌ ئه‌وه‌ داواكاری چه‌ند ساڵه‌ی كه‌سوكاریانه‌.

غه‌راوی به‌ پێویستیشی زانیوه‌ پڕۆگرامێك رابگه‌یه‌نرێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ ره‌وشی ئازادكراوه‌كان به‌ تایبه‌ت ژنان و حكومه‌ت ھه‌وڵی بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی بدات بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی قوربانیان و زیانلێكه‌وتووان. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP