ئه‌مریكا ئه‌و كه‌سه‌ خه‌ڵات ده‌كات زانیاریی ده‌رباره‌ی هێرشبه‌رانی سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی له‌ عیراق ئاشكرا ده‌كات

عێراق
19:49 - 2021-06-10


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕی سێ ملیۆن دۆلاری وەك خەڵات بۆ ئەو كەسانە تەرخان كردوه‌ كە زانیارییان دەداتێ لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەكانی سەر دامەزراوە دیبلۆماسییەكانی وڵاتەكەی لەعیراق.

لە بانگەوازێكدا كە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردوەتەوەو ئاراستەی هاووڵاتییانی عیراقی كردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، هەر كەسێك زانیارییان لەبارەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە پێبدات كە كراونەتە سەر دامەزراوە دیبلۆماسییەكانی ئەمریكا لە عیراق، بەبڕی سێ ملیۆن دۆلار خەڵات دەكرێت.

  ئاماژەی بۆئەوەشكردوە، خەڵاتەكە ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە زانیارییان پێبدەن و ببێتە هۆی پوچەڵكردنەوەی پیلانی تیرۆریستی كە تائێستا ئەنجامنەدراوە.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هێرشی گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ عیراق، كه‌ ئه‌مریكا سه‌ربه‌ ئێرانیان ناوده‌بات، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نی و سه‌رازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق چڕكردوه‌ته‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP