سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەردانی حەمەدەمین ئاغای کرد لە شاری هەولێر

کوردستان
11:41 - 2021-06-11

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستی بەڕێزیان، هەڤال سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر سەردانی بەڕێز حەمەدەمین ئاغای کرد.لەلایەن بەڕێزان فارووق جەمیل و د. مجید حەمەدەمین و خزمان و دۆستانەوە لە دیوەخانی تایبەتی خزمانی دەشتی شەمامک بەگەرمی پێشوازیکرا

لەو سەردانەدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە هیوای زوو چاکبوونەوە و باشتربوونی رەوشی تەندروستی حەمەدەمین ئاغای خواست، هاوکات تیشکی خستە سەر رۆڵ و کەسایەتی بەڕێزیان و پێگەی ناوبراو لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی شاری هەولێر بەگشتی و جووتیارانی دەشتی شەمامک و بەرانەتی بەتایبەتی.

هاوکات رۆڵێکی گرنگیان بینیووە لە پشتیوانی کردنی شۆڕشەکانی گەلەکەمان بەتایبەتیش شۆڕشی نوێ بەڕابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان ، باوکی شەهیدی فەرماندە (هاشم شەمامکی) یە، بەو هۆیەشەوە چەندین جار تووشی گرتن و دەربەدەری ئاوارەیی بووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP