كەركوك.. داعش گەنجێك دەڕفێنێت و برایەكیشی بەجەڵتە دەمرێت له‌هه‌مانكاتدا سێ تاوەری كارەبا ده‌ته‌قێنێته‌وه‌

کوردستان
15:44 - 2021-06-11

شەوی رابردوو جارێكیتر تیرۆریستانی داعش هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندەكانی نزیك ناوچەی مەكتەب خالید لەباشوری كەركوك.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، تیرۆریستەكانی ئەو گروپە گەنجێكیان رفاندوە، هەر لەو كاتەیشدا برایەكی گەنجە رفێندراوەكەیش بەهۆی ترس و دڵەڕاوكێوە دەستبەجێ بەهۆی توشبونی بەجەڵتە گیان لەدەستدەدات.
هەر شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش سێ تاوەری كارەبایان لەنزیك گوندی عەوادییەی سەر بەناحیەی رەشاد لەباشوری كەركوك تەقاندەوە.
هێشتا بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەركوك هیچ راگەیاندراوێكی لەبارەی تەقاندنەوەی تاوەرەكان بڵاونەكردوەتەوە بەهۆیەوە نازانرێت تاچەند تەقاندنەوەی دەبێتە هۆی كەمبونەوەی كارەبای نیشتیمانی.
ماوەیەكە جموجۆڵ و كردەوە تیرۆریستییەكان لەباشوری كەركوك زیادی كردوە، لە48سەعاتی رابردوویشدا كوڕ و باوكێك كوژران و سێ هاوڵاتی دیكەش رفێندراون.
************
كەركوك.. داعش گەنجێك دەڕفێنێت و برایەكیشی بەجەڵتە دەمرێت
باشوری كەركوك.. تیرۆریستانی داعش سێ تاوەری كارەبا دەتەقێننەوە 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP