بەغداد - كازمی سەردانی خانەوادەی ئەفسەرە كوردە تیرۆركراوەكەی كرد

عێراق
07:26 - 2021-06-12

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی خانەوادەی نبراس فەرمان ئەو ئەفسەرە كوردەی كرد كە لەچەند رۆژی رابردوودا لەبەغدا تیرۆركرا .  
بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران، كازمی سەرەخۆشی خۆی بەخانەوادەی ئەو ئەفسەرە راگەیاندووە .  

 

عەقید نبراس فەرمان شعبان فەیلی، كە بەرێوەبەری بەشی چاودێری دارایی بوو لە ئاژانسی هەواڵگریی عێراقی، حەوتی ئەم مانگە لە ناوچەی بەلەدیاتی بەغدا تیرۆركراوە .  
عەقید نبراس لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا كوژراوە، دوای ئەوەی چەكدارانی نەناسراو هێرشیان كردووەتەسەر و ئاسەواری چەند گوللەیەك بە بەشی سەرەوەی جەستەیەوە بووە .
كازمی لە وتەیەكدا وێڕای سەرەخۆشی و بەرز راگرتنی رۆڵی ئەو شەهیدە، رایگەیاند عەقید نبراس و هاورێیانی وەك بەربەستێكی بەتین بۆ پشتیوانی گەل دەمێننەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP