چوار كاتیۆشا پێش ئاراستەكردنیان بەرەو بنكەی سەربازیی بەلەد پۆچەڵكرانەوە

عێراق
07:35 - 2021-06-12

لە ناوچەی زەنبوری سەر بە پارێزگای دیالەو لەنزیك سنوری پارێزگای سەڵاحەدین، هێزە ئەمنییەكانی عیراق لەبێستانێكدا دەستیانگرت بە سەر 4 كاتیۆشا و سەكۆكانیان كە ئامادەكرابوو بەرەو بنكەی سەربازیی بەلەد بتەقێنرێن .

بەپێی راگەیەندراوێكی شانەی ئەمنی، دوای بەدەستخستنی زانیاری هەواڵگریی لەسەر ئەو بابەتە، هێزە ئەمنییەكان توانیان لە ناوچەی زەنبور دەستبگرن بەسەر ئەو كاتیۆشایاندا كە بۆ پەلاماردانی بنكەی سەربازیی بەلەد نرابونەوە و توانرا لە لایەن تیمەكانی ئەندازەی تایبەتییەوە پوچەڵبكرێنەوە .

ئەمەش لەكاتێكدایە لەچەند رۆژی رابردوودا هەر لەرێگەی كاتیۆشاوە پەلاماری ئەو بنكە سەربازییە درا كە هێزەكانی ئەمریكای لێیە و ئەمریكاش بڕی 3 ملیۆن دۆلاری بۆ هەر كەس و لایەنێك دیاریی كرد ئەگەربێتوو زانیاریان لەبارەی ئەو هێرشەوە پێ بدات .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP