لە ماوەی 24 کاتژمێردا بکوژى هاوڵاتييه‌كه‌ى سلێمانى دەستگیرکرا

عێراق
09:06 - 2021-06-12


دوایی ئەوەی دوێنێ  11/6/2021 لەشاری سلێمانی  هاوڵاتیەک بەناوی (  عوسمان حمەسەعید )  لەگەڕکی رزگاری شاری سلێمانی کوژراو ئۆتۆمۆبیلەکەی لە جۆری  تۆیۆتۆ لاندکرۆزەر ستێشن دزراو تاوانباری تاوانەکە هەڵهات و ئۆتۆمۆبیلەکەی بەرە وخواروی عێراق بردبوو , دەست بەجێ هێزەکانی ئاسایش  بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 406 ) لەیاسایی سزادانی عێراقی و بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و  بە هەماهەنگی  لەگەڵ هێزەکانی  ( بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای کەرکوک + دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق +  ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغداد + فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین )

,  توانیان  ناسنامە و شوێنی؛ نیشتەجێ بوونی کەسی تۆمەتبار بەناوی ( س , ح , ح , ت ) لەدایک بووی ساڵی 1998 تکریت , دەستنیشان بکرێت , تۆمەتبار دەستگیر بکرێت و دەست بگیردرێت بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا , تاوانبار ماوەی چەندمانگێکە  , هاتۆتە شاری سلێمانی و نیشتەجێ بووە , بەردەوام کاری بۆ کوژراوەکە کردووه, دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵدێت بۆ شاری تکریت , لە ئۆپراسیۆنیێکی هاوبەشدا لە سەر زانیاریەکانی ئاسایشی پاریزگای سلێمانی و لەلایەن تیمیکی هاوبەشەوە کەسی داواکراو لەماوی کەمترلە ( ٢٤  ) کاتژمێردا دەستگیربکرێت  , بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەکەدا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP