ئیمارات لە نزمترین ئاستی دبلۆماسی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی كردوە

جیهان
09:31 - 2021-06-12

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەردانەكەیدا بۆ ئێمارات، لەلایەن وەزیرێكی دەوڵەت بۆ كاروباری كۆمپانیاو بازاڕ و باڵیۆزی ئیمارات لەعیراق پێشوازی لێكراوە، ئەوەش پێچەوانەی عورفی دبلۆماسییە و دەبوو بەلای كەمەوە لەلایەن یەكێك لە حاكمەكانی ئیماراتەوە یاخود وەزیرێكی سیادی باڵا دەستەوە  پێشوازی لێبكرایە .ئەگەرچی كەناڵ و راگەیاندنەكانی پارتی و سێبەری ئەو حزبە ئەو سەردانەیان زۆر گەورە كردۆتەوە، بەڵام بەپێی ئەو پێشوازییە بێت، ئیمارات حیسابی وەزیرێكی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەكردوە و دەبوو قبوڵ نەكرێت بەو شێوەیە پێشوازی لێ بكرێت .پێشبینیش دەكرێت سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات، تەنها بۆ بەدواداچوون بێت لە كارەكانی دانا غازی ئیمارات و ئابوری و وەبەرهێنانی ئەو وڵاتە لەهەرێمی كوردستان كە ساڵانە بە زیاتر لە 3 ملیار دۆلار مەزندە دەكرێت .كۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی ساڵانێكە وەبەرهێنان لە غازی هەرێم دەكات و چەندین سكاڵاشی لەدژی حكومەتی هەرێم بردۆتەوە و زیانی سەدان ملیۆن دۆلاری پێگەیاندوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP