حەجی ئەمساڵ بەتەنها بۆ سعودیەكانە

جیهان
14:04 - 2021-06-12

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە ڕاگەیندراوێكدا بڕیاریداوە مەراسیمی بەشداریكردنی حاجیان بۆ ئەمساڵ تەنها 60 هەزار كەس بێ‌ .

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە راشیگەیاندووە : ئەو كەسانەی بۆ ئەمساڵ بەشداری دەكەن ، دەبێت هاوڵاتی و دانیشتووی سعودیە بن، واتە هیچ كەسێك لە دەرەوەی سعودیە بۆی نییە بەشداری بكات ، ئەوەش بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە كۆرۆنا و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی زیاتر، بڕیار دراوە ژمارەی حاجیان كەم بكرێتەوە.  
هەروەها بە پیی رێنماییەكانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ، ئەو كەسانەی بەشداری دەكەن دەبێت تەمەنیان لە نێوان (18 بۆ 65) ساڵدا بێت و ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتبێت.  
بەپێی ئامارەكانی  وەزارەتی حەج و عومرە ، لە 10 ساڵی ڕابردوودا، 150 ملیۆن كەس بە مەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی حەج سەردانی سعودییەیان كردووە بەڵام ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوودا تەنها 60 هەزار كەس دەتوانێ‌ بەشداری بكات  .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP