وەزارەتی رۆشنبیری لەبارەی ڤیاگرەكەی وەزیرەكەیەوە رونكردنەوە دەدات

عێراق
14:12 - 2021-06-12

دوای ئەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی وەزیری رۆشنبیری عیراق هەرای نایەوە، كاتێك بە فەرمانبەرێكی وەزارەتەكەی دەڵێت، ، "بۆ هێندە ڤیاگرات خواردووە؟!"  
لەو بارەیەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت : وەزیر وەكو گاڵتە ئەو قسانەی لەگەڵدا كردووە و كێشەی ئەو فەرمانبەرەش چارەسەر كراوە و وەڵامەكەی وەزیری ڕۆشنبیری وەك گاڵتەیەك بوو، لەوانەیە بۆ ئەوە بێت تۆزێك باری سەرشانی سوك بكات، بەڵام لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان توڕەییەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بەهۆی دۆخی خراپی ئابوری و سیاسی، ساڵی 2019 خۆپیشاندان چەندین شاری عێراقی گرتەوە و داوای گۆڕانكارییان كرد لە دەسەڵات، بەو هۆیەشەوە عادل عەبدولمەهدیی سەرۆك وەزیران دەستی لەكاركێشایەوە.    
مانگی ڕابردوو، نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 14% بەرزبووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی حكومەت نرخی دیناری بەرامبەر دۆلار داشكاند و ئەوەش بووەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خواردن و هەموو كاڵاكانی تر.    

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP