بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت لە رێگەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە خزمەتی زیاتربكەین

کوردستان
18:07 - 2021-06-12

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەرنامەی (لعبە الكراسی) لە كەناڵی شەرقییە نیوز، چاوپێكەوتنێكی سازكردو تێیدا راوبۆچوونی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی لەسەر چەندین تەوەر خستەڕوو .

دوپاتشیكردەوە، وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مەبەستمانە لە رێگەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە خزمەتی زیاتری گەلی عیراق بكەین .

وتیشی: وەك یەكێتی لەگەڵ ئەوەداین بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق پۆستی سەرۆك وەزیران بۆ شیعە بێت و پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ سوننە بێت .

ئەوەشی خستەڕوو: كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق تا ئەمساتە وەختە خوێندكارەكەی مام جەلال د.بەرهەم ساڵحەو پێشم وایە د. بەرهەم دەتوانێت زۆر بەجوانی ئەو ئەركە ئەنجامبدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لەئەمڕۆ بەدواوە هەم یەكێتی و هەمیش وەك بافڵ تاڵەبانی خواستمان ئەوەیە لەجاران ئەكتیڤتر بین لەبەغدا.

لەبارەی سەردانەكەی ئەم دواییەشی بۆ بەغدا بافڵ تاڵەبانی وتی: لایەنەكانی عیراق پێیان وتین چاوەڕێیی تۆین، منیش بەڵێنم داوە كە چیمان پێ بكرێت درێغی ناكەین، تەنانەت پێم وتن ئەگەر زۆر هاتینە بەغدا لێمان بێزانەبن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP