مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، په‌یامێكی له‌باره‌ی ساڵرۆژی تاوانه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، یادی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌نیه‌وه كه بوونه قوربانی نه‌بونی به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ت.
مسته‌فا كازمی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نوسیویه‌تی، "یادی شه‌هیدانی سپایكه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی كه تیرۆریستان دڕنده‌یی خۆیان به‌سه‌ر گه‌نجانێكدا ڕژاند كه قوربانی نه‌بوونی به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ت بون".
راشیگه‌یاند، "ده‌بێت هه‌مومان پاڵپشی هێزه پاڵه‌وانه‌كانمان و دامه‌زراندنی حوكمڕانییه‌ك بین كه ژیانێكی شكۆمه‌ندانه دابین بكات و ڕێگربێت له مه‌رگه‌سات".
رۆژی 12-6-2014 نزیكه‌ی هه‌زارو 700 خوێندكاری سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه به‌دیل گیران و پاشانیش ڤیدیۆی كوشتن‌یان بڵاوكرایه‌وه و سه‌رجه‌میان گوله‌بارانكران و كۆمه‌ڵكوژكران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP