قوباد تاڵەبانی نەخۆشخانەیه‌كی ڕاوێژكاریی له‌ پێنجوێن كرده‌وه‌

کوردستان
06:47 - 2021-06-13

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە سەردانەکەیدا بۆ قەزای پێنجوێن نەخۆشخانەی راوێژکاریی جەلال مەحمودی کردەوە و دواتریش لەگەڵ قایمقام و بەرپرسانی ئیداری شارۆچکەکە کۆبووەوە.

لە سەرەتای سەردانەکەیدا بۆ پێنجوێن ئەمڕۆ ( ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١) جێگری سەرۆک وەزیران بەیاوەری وەزیری تەندروستی و بریكاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، نەخۆشخانەی راوێژکاری جەلال مەحمودی کردەوە کە لەلایەن بنەماڵەی بەڕێزیانەوە بە تێچووی زیاتر لە ٢ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار دروست کراوە. قوباد تاڵەبانی سوپاسی بنەماڵەی جەلال مەحمودی کرد بۆ دروستکردنی ئەم نەخۆشخانەیە کە خزمەتێکی بەرچاو بە خەڵکی پێنجوێن و دەوروبەری دەکات.

دواتر جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ قایمقام و بەرپرسانی ئیداری قەزاکە کۆبووەوە و گوێی لە داواکاری بەرپرسانی ئیداری قەزاکە گرت و باسیان لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوازییەکان لە پێنجوێن کرد. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵی جێبە‌جێ كردنی بە‌شێكی ئەم داواکارییانە دە‌دات لە‌پێناو باشتر خزمە‌تكردنی ھاوڵاتیانی دە‌ڤە‌رە‌كە‌. هەروەها باسی لەوەش کرد بەم نزیکانە  دەسەڵاتەکان شۆڕ دەکرێتەوە بۆ پارێزگا وقە‌زاو ناحیە‌ و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تییە‌ گشتییە‌كان و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بەرپرسانی ئیداری قەزا و ناحییەکان دەسەڵاتی خۆیان بەکاربهێنن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە هاوڵاتیان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP