دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گۆڕستانی گردی سه‌لیم به‌گ له شاری سلێمانی ساڵیادی كۆچی دوایی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركرده‌ی دیاری گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێته‌وه.
بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له سێیه‌هه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌رزێنه‌ری یه‌كێتی له‌گۆڕستانی سه‌لیم به‌گ گڵكۆی كۆچكرد مه‌راسیمێك رێكده‌خات.
به‌بۆنه‌ی سێیه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی تێكۆشه‌رێكی ماندووی ڕێگای خه‌بات و كوردایه‌تی هه‌ڤاڵ عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركرده‌ی دیاری گه‌له‌كه‌مان، وه‌ك رێز‌و وه‌فا بۆ مێژوی پڕله‌خه‌بات و تێكوشانی هه‌موو به‌بێ ده‌نگی له‌سه‌ر گڵكۆی پیرۆزیان راده‌وه‌ستین..
سه‌عات ٥:۳٠ی ئێواره
ڕۆژی ۱شه‌ممه رێكه‌وتی ۲٠۲۱/٦/۱۳، له گۆڕستانی گردی سه‌لیم به‌گ.
ئاماده‌بوونتان نیشانه‌ی وه‌فاداریه
سێ ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی هه‌ڤاڵ و هاوڕێی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێك له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
سێ ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له شاری پزیشكی فاروق كۆچی دوایی كرد و گه‌یشته لای سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌ركرده عادل موراد.
عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی مامۆستای كوردایه‌تی و هه‌ڤاڵی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و هه‌ڤاڵی سه‌رۆك مام جه‌لال و پارێزه‌ری خه‌باتی گه‌لانی كوردستان بوو ، هه‌ڤاڵ و سه‌ركرده‌ی بێ فیزی یه‌كێتی بوو.
دوا پۆستی هه‌ڤاڵی كۆچكردو عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بوو.
ژیاننامه‌ی فه‌یلی.....
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له دایكبووی ساڵی1945ی شاری به‌غدایه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له خوێندگه‌یه‌كی فه‌یلییه‌كان و دواناوه‌ندی له خوێندنگه‌ی قه‌شه یوسوعییه‌ی ئه‌مریكیه‌كان له به‌غداد ته‌واو كردووه و دواتریش له زانكۆی حیكمه له به‌غداد ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی خوێندووه.
ژیانی سیاسی عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی له ساڵی 1959دا ده‌ستپێده‌كات، كاتێك له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد‌و به‌ھۆی بچووكی ته‌مه‌نییه‌وه وه‌رگرتنی وه‌ك ئه‌ندام بۆ ساڵی 1961 دواده‌كه‌وێت. له‌م سه‌ربه‌نده‌دا وه‌ك خوێندكار كاری له ریزه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستاندا كردووه.
پاش ھه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له كوردستان و له‌به‌ر یه‌ك ھه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سكرتارێتی یه‌كێتی قوتابیان خۆی و چه‌ند ھاوڕێیه‌كی له به‌غداد سكرتاریه‌تێكی كاتیان بۆ یه‌كێتی قوتابیان دامه‌زراند.
له ھاوینی ساڵی 1963دا به گومانی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی پارتیدا ھه‌یه ده‌ستگیر كرا، به‌و ھۆیه‌شه‌وه ساڵێكی خوێندنی له ده‌ست چو.
ساڵی 1964 دوا به دوای كوده‌تاكه‌ی عه‌بدولسه‌لام عارف ئازاد كرا و گه‌ڕایه‌وه بۆ خوێندنه‌كه‌ی.
ساڵی 1967 خوێندنی زانكۆی ته‌واو كرد‌و ھه‌ر له‌و ساڵه‌دا له رۆژنامه‌ی نور كه باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له به‌غداد ده‌ری ده‌كرد وه‌ك ژمێریار دامه‌زرا.
ساڵی 1970 له فه‌رمانگه‌ی پوخته‌كردنی توتن له به‌غدا به فه‌رمانبه‌ر داده‌مه‌زرێت.
ساڵی 1971 دوا به‌دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی ھه‌ردوو باڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتارێتی یه‌كێتی لاوانی كوردستان و بۆ ساڵی دواتر بوو به سكرتێری گشتی لاوانی كوردستان.
ساڵی 1974 له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری كورد و رژێمی به‌عس، په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه ده‌كات و تا ھه‌رسی شۆڕش له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له دوای ھه‌ره‌سی شۆڕش له ساڵی 1975 له شاری نه‌غه‌ده ده‌گیرسێته‌وه‌و ھه‌ر ئه‌و ساڵه وه‌ك نوێنه‌ری قوتابیانی كوردستان له‌گه‌ڵ عادل موراد ده‌چێته سوریا.
ھه‌ر له‌و ساڵه‌دا له سوریا په‌یوه‌ندی به مام جه‌لاله‌وه ده‌كه‌ن، كه سه‌رگه‌رمی پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو. وه‌ك دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر به‌شدار ده‌بن له دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا.
له‌و ماوه‌یه‌دا لێپرسراوێتی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپی قامیشلۆی پێ ده‌سپێردرێت، كه كه‌مپێك بوو، بۆ مه‌شق پێكردنی مه‌فره‌زه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پارتیزان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چكداری له كوردستان.
له ساڵی 1977 سوریا جێهێشتوه و له به‌ریتانیا گیرساوه‌ته‌وه .
له ساڵی 1979 چووه‌ته سوریا و له‌وێ له رێگه‌ی ئێرانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان و له ناوزه‌نگ گیرساوه‌ته‌وه.
له ساڵی 1981دا به‌ھۆی گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ماوه‌ی 9 مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
له ساڵی 1983دا ئازاد كرا‌و له‌ئێرانه‌وه چووه‌ته‌وه بۆ سوریا.
له ساڵی 1984 سوریای جێهێشتوه‌و رووی كردوه‌ته وڵاتی سوید.
له دوای راپه‌ڕین و له‌كۆتایی ساڵی 1992 گه‌ڕایه‌وه كوردستان و له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی پله‌ی كارگێر مه‌ڵبه‌ندی پێ درا و لێپرسراوێتی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی گرته ئه‌ستۆ.
له سالێ 1999 چووه‌ته به‌ریتانیا و بووته كارگێری مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، له‌و ماوه‌یه‌دا له رێكخراوی ئین دایت كار كردوه، كه ئه‌ركه‌كه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان بووه سه‌باره‌ت به جینۆساید و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی.
ساڵی 2020 گه‌ڕایه‌وه كوردستان تا ساڵی 2005 وه‌زیری په‌ویوه‌ندییه‌كان و ھاوكاری بو له ئیداره‌ی سلێمانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان.
ساڵی 2009 بووه‌ته ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای مه‌كته‌بی رێكخستن.
ساڵی 2010 لێپرسراوێتی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێ سپێردرا.
له‌رۆژی 13-6-2018 به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد‌و هه‌ر له‌سلێمانیش به‌خاكسپێردرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP