به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شوێنه‌واری هه‌رێمی
كوردستان ئاشكرایكرد، ده‌سه‌ڵاتداران رێگه‌یان پێنه‌داون لێكۆڵینه‌وه له زێڕە دۆزراوه‌كه‌ی
گوندی سرێشمه‌ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی خه‌لیفان له قه‌زای سۆران بكه‌ن، جه‌ختی له‌وه‌ش
كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌نه دادگا كه شوێنه‌واره‌كه‌یان تێكداوه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له گوندی سرێشمه‌ی
سه‌ربه شارۆچكه‌ی خه‌لیفان له قه‌زای سۆرانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر گه‌نجینه‌یه‌ك
دۆزرایه‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت كه بڕێكی زۆر زێڕی تێدابووه.
كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شوێنه‌واری
هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندوه، هه‌رچه‌نده ده‌بوایه ده‌سته‌به‌جێ ئه‌وان وه‌ك
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه شوێنه‌وارییه ئاگادار
بكرانایه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك باسی ده‌كات ته‌نها له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه زانیاری‌یان
ده‌رباره‌ی بیستووه.
كه‌یفی مسته‌فا ده‌ڵێت: "وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
شوێنه‌وار، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان پێكهێناوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی
سۆرانه‌وه ئاسته‌نگیان بۆ دروستكرا و رێگه‌یان پێنه‌دراوە لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه رێوشوێنی یاسایی‌ی دژی
ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنه‌كه‌یان تێكداوه ده‌گرنه‌به‌ر و ده‌یانده‌نه دادگا.
ئاشكراشیكرد كه "به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی
خه‌لیفان رێگه‌ی نه‌داوه لیژنه‌ی شوێنه‌وار لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكه‌ن. پێیوتوون:
ده‌بێت ئێوه بووه‌ستن تاوه‌كو ئێمه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین".
كه‌یفی مسته‌فا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه
"ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌وان نییه و شوێنه‌وار ده‌توانێت بڕیار بدات ئه‌م ناوچه‌یه
شوێنه‌وارییه یان نا، تێكدراوه یان نا. بۆیه ئێمه پیشه‌یی و بێلایه‌نانه دوور
له هه‌موو شتێك ئیشه‌كه‌مان ده‌كرد، ده‌بوایه ئه‌وان كارئاسانیان بكردایه و
پاسه‌وانیی تیمه‌كه‌مانیان بكردایه..لیژنه‌كه‌مان چووه‌ته ئه‌وێ نه‌یتوانیوه لێكۆڵینه‌وه
بكات."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌واری هه‌رێم راشیگه‌یاند
كه به‌پێی ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، "به‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كان
نیشانی ده‌ده‌ن ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ڵكه‌ندراوه ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌وارییه و وه‌ك باس
ده‌كرێت گه‌نجینه‌ی دراوی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می
پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام بڕ و جۆره‌كه‌ی نازانن و نازانن له‌لای كێیه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP