له درێژه‌ی په‌لاماره‌كانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان، سوپای توركیا ته‌قه‌ی هه‌ڕەمه‌كی له گوند و ئاواییه‌كانی برادۆست
ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند،
سه‌ربازانی سوپای توركیا له ناوچه‌ی برادۆست به‌بێ گوێدانه هیچ به‌هایه‌ك و
به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕەمه‌كی ته‌قه له گوند و ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی ده‌شته‌هێرت ده‌كات.
تا ئێستاش نازانرێت زیانه گیانی و ماددییه‌كانی
ئه‌و ته‌قه‌كردنه هه‌ڕەمه‌كییانه‌ی سوپای توركیا چییه.
له ئێستادا سوپای توركیا له ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی
هه‌رێمی كوردسان سه‌ربازه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازی
دروستكردووه و به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین گوند و ناوچه چۆڵكراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP