وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان
بڕیاریدا، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی عێراق گوازراونه‌ته‌وه یاخود
ده‌گوازرێنه‌وه سه‌ر میلاكی حكومه‌تی هه‌رێم هاوشێوی هاوتاكانیان له هه‌رێم مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵدا بكرێت و نابێت هیچ جیاوازییه‌ك له موچه‌كانیان بمێنێت، واته موچه‌كانیان
هاوتای فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له نووسراوێكیدا رایگه‌یاند
كه سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمانبه‌رانی له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له‌سه‌ر میلاكی
حكومه‌تی عێراق میلاكیان گوازراوه‌ته‌وه یاخود ده‌گوازرێته‌وه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، پێویسته هاوشێوه‌ی هاوتاكانیان له فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و نابێت هیج جۆره جیاوازییه‌ك بمێنێت له موچه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش هاتووه، كار به هیچ گشتاندان و ڕێنماییه‌ك
ناكرێت تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه، به‌وشێوه‌یه‌ش مووچه‌كانیان كه‌مده‌كرێته‌وه
چونكه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌راورد به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق
كه‌متره.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP