رۆژنامه‌نوسێكی هۆڵه‌ندی بۆ ئاسایش پارتی:وێنه‌یه‌كی ئه‌ردۆغان له‌ ته‌نیشت وێنه‌ی مه‌سعود بارزانی هه‌ڵبواسن

کوردستان
10:54 - 2021-06-13


فریدریك گریدریك ڕۆژنامەنووسی هۆڵەندی كە یەكێك بوو لە ئەندامانی ئەو وەفدە بیانییەی لە هەولێر دەستبەسەركران، ڕەخنەیەكی توند لە پارتی دەگرێت و وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی ئەو حزبە بە فەرمانی توركیا هەڵدەسوڕێت داوایان لێ دەكات وێنەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە تەنیشت وێنەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی هەڵبواسن.

فریدریك گریدریك لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیوێتی كاتێك كە لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەستگیركران بە لێپرسراوانی فڕۆكەخانەكەی وت: پێویستە وێنەی ئەرۆدغان لە پاڵ وێنەی بارزانی لە فڕۆكەخانە هەڵبواسن".

پێشتر 21 کەسایەتی‌ و چالاکوانی‌ کورد و نێودەوڵەتی‌، بە مەبەستی‌ هێورکردنەوەی‌ گرژیەکانی‌ نێوان پەکەکە و پارتی‌ سەردانی‌ هەولێریان کرد و بڕیار بوو کۆنگرەی‌ ڕۆژنامەوانیش ببەستن، بەڵام لە فڕۆکەخانە ڕاگیران و پارتی دیپۆرتیان دەكاتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP