ئه‌مڕۆ 13-6-2021، فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی نێوان هه‌ردو گوندی دێگه و كانی لانی، سه‌ربه قه‌زای پشده‌ریان كرد و ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیان كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س شه‌هیدبوون
به‌كر وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ رايگه‌یاند: به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ناوچه‌یه‌كی نێوان هه‌ردوو گوندی دێگه و كانی لانی سه‌ربه قه‌زای پشده‌ر، چوار هاووڵاتی شه‌هیدبوون كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاپدابوون .
وتیشی: هێشتا ناسنامه‌ی قوربانیه‌كان نه‌زانراوه.
ئاشكراشیكرد هه‌ر به‌هۆی بۆردومانه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه ئاگرێكی گه‌وره له گوندی كانیلانی ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP