وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، هیچ راسپارده‌یه‌كییان ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی نه‌كردووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هیچ راسپارده‌یه‌كییان سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ، ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی نه‌كردووه، چونكه بارودۆخی ئێستای ته‌ندروستی گشتی به‌هۆی كۆرۆنا ناجێگیره و هیچ بڕیارێكیش له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه.
هه‌رله راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه: بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی داهاتووچۆی سنووردار له‌شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عیراق وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت ، راشیگه‌یاندووه: بارودۆخه‌كه ناجێگیره و پێویسته هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنمایی و رێكاره‌كانی خۆپارێزيی ببن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ته‌ئكیدیشیكرده‌وه ، ئه‌سته‌مه بارودۆخه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان سه‌ردانی بنكه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP