بۆ ته‌نها 10 خوله‌ك رێگه‌ سزادراوانی بادینان درا كه‌سوكاریان ببینن

کوردستان
12:53 - 2021-06-13


پارێزەرێكی سزادراوانی بادینان رایگه‌یاند، كەسوكاری سزادراوانی بادینان توانییان سەردانی رۆڵەكانیان بكەن .

بەشدار حسێن، پارێزەری خۆبەخشی سزاداوانی بادینان رایگەیاندوە: كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ یەكەمینجار، كەسوكاری سزادراوانی بادینان توانییان سەردانی رۆڵەكانیان بكەن لە ئاسایشی گشتی و هەر سزادراوێكیش ١٠ خولەك رێگەیان پێدرا كەسوكارەكانیان ببینن.

بەگوێرەی وتەی كەسوكاریان، سزادراوان ئێستا جێگەو حاڵیان باشترەو لەلایەن ئاسایشەوە مامەڵەیەكی باشتریان لەگەڵدا دەكرێت، 

سزادراوان ووتویانە قۆناغە سەختەكانمان تێپەڕاندوەو لە داهاتوویەكی نزیكدا ڕەوانەی گرتوخانەكانی چاكسازی دەكرێن.

ئەوەشخراوەتەڕو، سزادراوه‌كان تا ئێستا چاوەرێن لە ڕێگەی دادگاوە بڕیاری ڕابردووی حوكمەكەیان هەڵبەوەشێتەوەو بێ تاوانیان بسەلمێندرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP