حكومەتی عیراق چەند هەنگاوێ بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر

ئابوری
15:14 - 2021-06-16

حكومەتی عیراق بەنیازە لەرێی  گرتنەبەری چەند رێوشوێنێكەوە نرخی دۆلار جێگیربكات لە بازاڕەكاندا.

لەو روەوە محەمەد شەبەكی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، حكومەت بڕیاریداوە دۆلار بەنرخی رەسمی كە سەد دۆلار بە 145 هەزار دینارە، بدات بەو كەسانەی سەردانی دەرەوەی وڵات دەكەن بۆ چارەسەرو هەروەها ئەو خوێندكارانەی لەرەوەی وڵات دەخوێنن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی رونیشیكردەوە، ئەو هەنگاوەی حكومەت رۆڵی دەبێت لە جێگیركردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی لە بازارەكانداو ناهێڵێت نرخەكەی زیاد لە قەبارەی خۆی بەرزببێتەوە،
دووپاتیشیكردەوە هەنگاوەی لەو شێوەیە لەهەمان كاتدا بازرگانان  ناتوانن یاریی بە نرخی دۆلارەوە بكەن .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP