پەرلەمانتارێك: پێویستە حکومەت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار كۆنترۆڵ بكات

ئابوری
14:01 - 2021-06-18

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئۆباڵی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بەدینار دەخاتە ئەستۆی حكومەت 
پەرلەمانتار جەمال كۆچەر لەلێدوانێكیدا ڕایگەیاند "لەئێستادا بێ سەروبەرەییەكی مەترسیدار لەمەزادی دراوەكان و دۆسییەی نرخی دۆلاردا بەرجەستە دەكرێت".  
وتیشی "حكومەت تەواوی بەرپرسیارێتی ئەو بابەتەی لەئەستۆدایە، ناتوانێت كۆنتڕۆڵی ئەو مەزادەو نرخی دۆلار بكات، ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر بەڵێنی ئەوەی دابوو چاودێریی بخاتە سەر ئەو بازاڕەو نرخی ئەو دراوە.  
ئاماژەی بەوەشكرد حكومەت بەڵێنی ئەوەی دابوو ئەگەر نرخی دۆلار زیاتر لەو نرخەی كەپێی دەفرۆشێت لەبانكی ناوەندیی بەرزتر بووەوە، ئەوە دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی هەڵئاوسان لەنرخەكەیدا ڕوو نەدات، بەڵام ئەو لەئێستادا دەستە وەستانەو هیچ ناكات.  
راشیگەیاند حكومەت دەتوانێت زۆر بەئاسانی كۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار بكات ئەوەش بەگرتنەبەری رێكاری یاسایی دژ بەو بانك و لایەنانەی كە یاری بەنرخی دۆلار دەكەن .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP