ئه‌مریكا بۆ پاراستنی کەلەپورە دێرینەکان یەک ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێته‌ عیراق

کلتور
18:48 - 2021-07-01


لە ڕێی پێدانی بەخشینی دارایی بە ڕێکخراوی هاوپەیمانیی کەلەپورە دێرینەکان (Antiquities Coalition)ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) پاڵپشتیی پارێزگاریكردن لە کەلەپوری کلتوری کۆمەڵگەی پێکهاتە ئایینی و ئێتنیکیەکانی عیراق دەکات.

ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی مینحەیەکی دارایی یەک ملیۆن دۆلاری بەخشیوەتە ڕێکخراوی هاوپەیمانیی کەلەپورە دێرینەکان بۆ پڕۆژەیەکی نوێ لە ژێر ناونیشانی (پارێزگاریکردن لە کەلەپوری کلتوری کۆمەڵگەی پێکهاتەکان لە عێراق). ئەم پڕۆژە دوو ساڵیە بە هاوبەشی لە نێوان ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی هاوپەیمانیی کەلەپورە دێرینەکان و سێ ڕێکخراوی خۆجێیی عێراق ئەنجام دەدرێن؛ ئەوانیش سەنتەری دیجیتاڵی نووسراوە خۆرهەڵاتیەکان (CNMO) و مۆزەخانەی کەلەپوری سیریانی و ڕێکخراوی یەزدا کە نوێنەرایەتی کۆمەلگەی ئێزدی و کریستیانەکان دەکەن.

تێکدانی بەرفراوان و بەرنامە بۆ داڕێژراوی کەلەپوری کلتوری لەسەر دەستی بەناو خەلافەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا (داعش) لە ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ ئامانج لێی بریتی بوو لە لەناوبردنی هەمەڕەنگیی کلتوری و ئایینیی عیراق.

بەم پاڵپشتیە داراییەی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)، ڕێکخراوی هاوپەیمانیی کەلەپورە دێرینەکان شارەزایی خۆیان لەگەڵ ئەو سێ ڕێکخراوەی عیراق هاوبەشی پێدەکەن بۆ هاریکاریکردن بە ئاڕاستەی پارێزگاریکردن و پاراستنی شوناسی بێهاوتا و کەلەپوری کلتوریی عیراق.

جۆن کاردینز بەرێوبەری نێردەی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) لە عیراق وتی، ”عراق لانکەی هەنێک لە دێرینترین ئەو چیرۆکانەیە کە مرۆڤایەتی پێیان ئاشنایە. کەلەپوری کلتوری و نەریت و سەرگوشتەی ئەم کۆمەڵگە هەمەڕەنگانە هاوتایان نیە و ئەمەش پاڵمان پێوە دەنێت بۆ پاراستنی ئەوەی دەمێنێتەوە. پارێزگاریلێکردن و برەودان بە کەلەپوری کۆمەڵگە عیراقیە جیاوازەکان هەنگاوێکی زۆر گرنگە بە ئاڕاستەی ساڕێژبوونی برینەکانی کۆمەڵگا و توانای مانەوە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن“.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP