به‌پێی لیستێكی نوێ‌ سبەینێ ١٧ وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن

ئابوری
11:36 - 2021-07-07


لیستی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاوکرایەوەو بەپێی لیستەکە سبەینێ ١٧ وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستێکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوەو بەپێی ئەو لیستە بۆ سبەینێ ٨-٧-٢٠٢١ پێنج شەممە  ١٧ وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن.

لەناو لیستەکەدا وەزارەتەکانی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و داد و سامانە سروشتیەکان و ئەوقاف و کاروباری ئاینی و پلاندانان و پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوەو گەیاندن و هاوکات ئەنجومەنی دادوەری و خاوەنپێداویستی تایبەت و دیوانی چاودێری و دارای ودەستەی مافی مرۆڤ و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەستپاکی و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین مووچەیان پێدەدرێت.

هاوکات مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی شارەوانی و رۆشنبیری و کارەبا و ئاوەدانکردنەوەو خوێندنی باڵا و هەرسێ سەرۆکایەتیەکە لە هەفتەی داهاتوو مووچەیان پێدەدرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP