پسپۆڕێكی ئەمریكی: ژەمی سێیەمی ڤاكسینی دژ بەكۆرۆنا پێویست نییە

تەندروستی
07:47 - 2021-07-12

پسپۆڕی بەناوبانگی ئەمریكا بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان ئاشكرایدەكات هەركەسێك دوو ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا  وەربگرێت پێویستی بە سێیەم نابێت، ئەمەش وەكو وڵامێكە بۆ كۆمپانیای ڤایزەر.

ئەنتۆنی فاوچی پسپۆڕی بەناوبانگی ئەمریكا بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان وەڵامی كۆمپانیای فایزەری دایەوە لەسەر پێدانی ژەمی سێیەمی پێكوتەی دژبە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە هاوڵاتیان.

لە وەڵامێكی ناراستەوخۆدا بۆ كۆمپانیای ڤایزەر، فاوچی بە تۆڕی سی ئێن ئێنی راگەیاند ئەوانەی بە تەواوی و بە دوو ژەم دژبە كۆرۆنا دەكوترێن پێویستیان بە ژەمی سێیەم نییە و بەپێی زانیارییەكانی بەردەستیان ئەو دوو ژەمە بەسە بۆ زاڵبوون بەسەر كۆرۆنادا.

پێشتر كۆمپانیای فایزەر رایگەیاندبوو "ئێستا كاتی ژەمی سێیەمە" ئەوەش وەك ئاماژەیەك بەوەی پێویستە ئەوانەی بە دوو ژەم كوتراون، ژەمی سێیەمیش وەربگرن تا پارێزراوتر بن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP