فیلمی سینەمایی ئەزموون لە مارکێتی فێستیڤاڵی فیلمی کان نمایش کرا

کلتور
15:28 - 2021-07-12


فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە لایەن کۆمپانیای "ئاڕت هوود"ی ئەڵمانی لە به‌شی بازاڕی حه‌فتاو چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان"ی فه‌ڕه‌نسا نمایش‌کرا.

"ئێلێکساندێر ماشێ" Alexander Masche سه‌رۆکی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌کان و بەرێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتیی کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود" Arthood ڕایگه‌یاند: فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش" و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر، به مه‌به‌ستی به‌شداریی لە به‌‌شی ماڕکێتی حه‌فتا و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا بە ناونیشانی سەرەکی Marché du Film وه‌کوو گه‌وره‌ترین بازاڕی فیلم له ئاستی جیهان، ئه‌م فیلمه کوردییه لە لایەن کۆمپانیای "ئاڕت هوود"، سەعات ٤ی دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌مه ٧ی جوولای ٢٠٢١ له شوێنی "سینه‌ما پالایس H" و هه‌روه‌ها سەعات ٤ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌مه ٨ی جوولای ٢٠٢١ هه‌ر له هه‌مان شوێن، به شێوه‌ی ئۆنلاین بۆ بەرهەمهێنەرە سینەماییەکان، بڵاوکەرەوە نێودەوڵەتییه‌کانی‌ فیلم و هەروەها کۆمپانیاکانی په‌خشی فیلم له جیهان نمایشکرا.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛ لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی "ئاڕت هوود"ی ئەڵمانی لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP