دكتور سديق عومەر باس له دۆخى دەروونی بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی ده‌كات و ده‌ڵێت :
بابەتی "دەروونی"بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ پزیشک و کارمەندانی تەندروستیش، بابه‌تێکی زۆر زۆر گرنگه، چونکه یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که نه‌خۆشه‌کان وا لێده‌کات بارودۆخیان تێکبچێت، باری ده‌روونییه‌که‌یە.
زۆر گرنگه له‌ناو سه‌نته‌ره‌کانی کۆرۆنا، پزیشکی ده‌روونی هه‌بێت به‌داخه‌وه ئێمه نیمانه، ده‌وامیان نییه له‌و شوێنه. به‌ڕاستی پزیشکان و کارمه‌نده‌کانیش پێویستیان پێیه، ئه‌مه خۆ مانای ئه‌وه نییه که ئه‌م که‌سه ده‌سه‌ڵات و کۆنتڕۆڵی هه‌ناوی له‌ده‌ستدابێت تاوه‌کو پزیشکی ده‌روونی ببینێت وانییه، هه‌موومان پێویستمان به‌وه ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له ئه‌نجامی ئه‌و ئیشه زۆره‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پزیشک و کارمه‌نده‌یه.
ئه‌م هه‌موو پرسیارانەی که وه‌ڵامیان نییه بۆیان! ئه‌م هه‌موو موعاناته‌ی ده‌بینرێت، نەخۆش وه‌ستاوه بۆ جێگه‌یه‌ک، ده‌بێت ئه‌وی تر بمرێت ئینجا ئه‌م بچێته شوێنی! به‌ڕاستی ئه‌وه شتێکی زۆر ناخۆشه.
نه‌خۆشمان هه‌یه 30 ڕۆژه نه‌ڕۆیشتۆته ماڵه‌وه و ئاوێکی نه‌کردووه به‌خۆیدا ئه‌وه‌نده‌ی بێتاقه‌تی ئه‌و بارودۆخه‌یه و کە دوورە له ماڵ و مناڵی؛ ئه‌وه‌نده بێتاقه‌تی کۆرۆناکه نییه، له‌به‌رئه‌وه بوونی پزیشکی ده‌روونی زۆر زۆر گرنگه له‌سه‌نته‌ره‌که‌دا هه‌بێت.
ئێمە وەکو کۆمەڵەی تەندروستی کەرکووک ئەو پێشنیازەمان خستۆتە بەردەست و بەھیوای ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا کاری لەسەر بکرێ.. به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت ئیش‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و بواره زۆر گرنگه ته‌نانه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که چاکده‌بنه‌وه زۆرجار وه‌رەقه‌یان بۆ ده‌که‌ین، پزیشکی ده‌روونی بیان بینن له‌ڕاوێژکارانی ده‌روونی، چونکه ئه‌ویش به‌شێکی گه‌وره‌یه له چاره‌سه‌ره‌که.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP