وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ره‌زامه‌ندی نیشاندا كه هاوكاری برینداره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی زیقار بكات،
كه له‌رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا سوتان.
بۆ هاوكاریكردن و به‌هاناوه‌هاتنی رووداوی
سوتانی نه‌خۆشخانه‌ی (حسین) له شاری زیقار و سوتان و گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی
زۆری نه‌خۆش و هاووڵاتیان، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی فیدراڵ و پارێزگاری
زیقار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی زیقار، ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانی ده‌ربڕی بۆ فریاگوزاری و ناردنی هه‌ر پێداویستیه‌كی پزیشكی و پێشوازیكردنی
برینداران و نه‌خۆشان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم و هاوكاریكردنیان.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP