نرخی نه‌وت بۆ سه‌روو 75 دۆلار سه‌ركه‌وت

ئابوری
07:14 - 2021-07-13


ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتەوە سەروو 75 دۆلار.

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، ئەویش دوای ئەوەی دوێنێ نرخەكەی بۆ نزیكەی 73 دۆلار و 80 سەنت دابەزی.

هاوكات ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە 74 دۆلار و 38 سەنت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP