تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا مەترسی لەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دروستدەكات

تەندروستی
06:28 - 2021-07-15

رێكخراوی تەندروستی جیهانيی نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی ژمارەی تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتانی خۆرهەلاتی ناوەڕاست دەردەبڕێت و یەكێك بەو وڵاتانەش مەترسی بڵاوبونەوەی بەرفراوانی ئەو ڤایرۆسیەی لێ دەكرێت عیراقە.

نووسینگەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی رێكخراوەكە ناوی هەریەك لە عێراق و لیبیا و ئێران و تونس و لوبنان و مەغریبی هێناوە كە دوای كەمبوونەوەی ئامارەكانی تووشبوون ئێستا ژمارەكانی هەڵكشاون ئەمەش مایەی مەترسییە بۆ خراپبوونی دۆخەكە لەو وڵاتانە.

ئەو لێپرسراوەی تەندروستیی جیهان پێشبینیشی كردووە ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لەو وڵاتانە لە ماوەی داهاتوودا زیاتر بكات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP