قۆناغی یەكەمی چەكی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ گەیشتە هەرێم

ئابوری
06:39 - 2021-07-15

قۆناغی یەكەمی چەكی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشتە هەرێم، و بڕیارە دوای پشوەكانی جەژنی قوربان دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

لەوبارەیەوە نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند: قۆناغی یەكەمی چەكی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشتووەتە هەرێم، ئەمڕۆ چەكەكان دەدرێت بە سایلۆكان، لەبەر ئەوەی پێویستی بە هەندێك ڕێكاری كارگێڕی هەیە، دوای پشووەكانی جەژنی قوربان دەست بە دابەشكردنی چەكەكان دەكرێت.

وتیشی، بڕی دوو ملیار و 500 هەزار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و ملیارێك و 500 ملیۆن دیناریش بۆ هەولێر و یەك ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆك دیاریكراوە، ئەو بڕە پارەیە بۆ قۆناغی یەكەمە و ئەو جوتیارانەی زووتر گەنمیان ڕادەستی سایلۆكان كردووە، زووتر پاری گەنمەكانیان وەردەگرن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP