ته‌ندروستیی عیراق:زیاتر له‌ 9 هه‌زارو 330 حاڵه‌تی توشبوونی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

تەندروستی
13:35 - 2021-07-15



له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌‌‌‌ۆ 15-7-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا، 9 هه‌زارو 337 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 6 هه‌زارو 505 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌،  هه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 30 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 1466 هه‌زارو 529 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1332 هه‌زارو 578 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 90.9%، هه‌روه‌ها 17 هه‌زارو 707 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP