لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی عيراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، داوایكرد كه رێكارێكی ته‌ندروستی گشتگیر بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی ڤایرۆسی ده‌لتا كۆرۆنا بگیرێته‌به‌ر به‌تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و راشیگه‌یاند،
جه‌واد موسه‌وی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی عيراق رایگه‌یاند، پێشتر هۆشداریمان دا و به‌ر له 30 رۆژ كوشنده‌یی و مه‌ترسیه‌كانی ده‌لتا كۆرۆنامان خسته‌ڕو، هه‌مو به‌ڵگه زانستییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا، ئه‌وه‌یه كه خێرایی ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه چوار هێنده‌ی ڤایرۆسه كۆنه‌كه‌یه.
وتیشی، "ئێستا نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غداو زۆربه‌ی پارێزگاكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆیان له‌ڕوی دابینكردنی جێگا‌و ده‌رمان و پێداویستیه ته‌ندروستیه‌كان، تا كۆنتڕۆڵی ئه‌م په‌تایه مه‌ترسیداره بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌یان په‌یوه‌ندی له هاوڵاتیانه‌وه پێگه‌یشتوه كه داوای یارمه‌تی و ده‌ستتێوه‌ردان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنێك بۆ كه‌سوكاره‌كانیان دابینبكه‌ن له نه‌خۆشخانه‌كان".
ئاشكراشیكرد، بۆئه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ره‌س نه‌هێنێت و به‌ته‌واوی توشی شكست نه‌بێـت، پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتیمانی، به زوترین كات رێكاری به‌په‌له بگرنه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش جێبه‌جێبكه‌ن".
به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 30 توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 9 هه‌زارو 337 توشبوی دیكه‌ش تۆماركراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP