ئه‌و خۆراكانه‌ چين كه‌ مرۆڤ توشى ته‌مه‌ڵى و لاوازى ده‌كه‌ن؟

تەندروستی
05:26 - 2021-07-17

بە پێی پسپۆڕانی خۆراك هەندێك خواردن هەیە كە ڕۆژانە دەخورێن ئاستی وزەی لەشی مرۆڤ كۆنترۆڵ دەكەن و هەندێكیان چالاكیی دەكەن و هەندێكیشیان مرۆڤ تەمەڵ و بێ وزە و توانا دەكەن.
ئەو پسپۆڕانە ئاماژە بەوە دەدەن كاتێك كەسێك هەست بە ماندوێتی و تەمەڵی دەكات بە هۆی ئەو خواردنانەوەیە كە دەیانخوات ، بۆیە باشترە ئاگاداری ژەمە خواردنەكانی ڕۆژانەی بێت،به‌پێى تۆژينه‌وه‌كان ئه‌م خواردنانه‌ وزه‌ى له‌ش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ و مرۆڤ توشى لاوازى ده‌كه‌ن :-

دانەوێلەی ژەمی بەیانیان
پێویستە كەسەكان دووركەونەوە لەو دانەوێلانەی كە بڕێكی زۆری شەكریان تێدایە، چونكە سەرەڕای ئەوەی شەكر بە خێرایی ئاستی وزە بەرز دەكاتەوە، بەڵام ئەم شتە درێژە ناكێشێت و بە خێرایی ئاستی شەكری خوێن بەرز دەكاتەوە، كاتێكیش ئەوە ڕوو دەدات، دەبێتە هۆی پشێویی هەندێك بەشی بەرپرس لە هۆشیاركردنەوەی مێشك، ئەمەش وا دەكات لەش بڕێكی وزەی لەدەست بچێت.

خواردنەوە وزە بەخشەكان
ئەم جۆرە خواردنەوانە بە شێوەیەك دروستكراون بۆ ماوەیەكی كەم وزە دەبەخشن، بە شێوەیەك جەستە پڕ دەكەن لە كافایین و شەكر بۆ ماوەیەكی كورت و دیاریكراو، دوای ئەوە كەسەكە هەست بە سستی و وڕیی دەكات ، ئەمەش بە هۆی ئەوەوەیە كە ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێنێت.

نانی سپی
پسپۆڕان دەڵێن» باشترە هەموان دووركەونەوە لەو نانەی لە ئاردی سپی دروست دەكرێت و زیاتر ئەو نانە بخورێت كە لە ئاردی بۆر دروست دەكرێت، چونكە ئەو كاربۆهیدراتەی لە نانی سپیدا هەیە بە خێرایی ئاستی شەكرلە خوێندا بەرزدەكاتەوە و دواتر بە خێرایی دایدەبەزێنێت، بەڵام ئەو نانەی لە ئاردی بۆردایە و ئاردەكە كەپەكی تێدایە ئەوا كاتێكی زۆرتری دەوێت بۆ هەڵمژین لە ناو جەستەدا، ئەمەش ئاستی وزە بۆ ماوەیەكی درێژتر بە بەرزیی دەهێلێتەوە. 

خواردنەوە سووركراوەكان
ئەم خواردنانەش كاتێكی زۆریان دەوێت تا هەرس دەبن، لەبەر ئەوە پێویستی بە توانایەكی زۆری جەستە هەیە بۆ ئەوەی خوێن لە پەلەكانەوە بۆ ئەندامەكان بگوازێتەوە، بۆیە وا لە جەستە دەكات ئاستی وزەی زۆر دابەزێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP